ھەڤاڵ حەمەی حەمەسعید ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری، بۆ کۆچی دوایی خاتوو "غەریبە عەزیز بارام"ی دایکی بەڕێزتان ھاوبەشی خەم و ماتەمی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتانین کە  لە شۆڕش و خەباتی نیشتمانی و کوردایەتیدا، ھەر لە یەکەم ساتەکانی پێشمەرگایەتی بەڕێزتاندا دایک و  خوشک و خێزانەکەتان تێکڕا ژیانی نێو شاخ و ئەشکەوت و ھەردەکانیان ھەڵبژارد و لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچە  ڕزگارکراوەکان نیشتەجێ بوون و ماڵەکەتان ببووە بێشە و لانەی داڵدەدان و حەوانەوەی پێشمەرگە، خاتوو غەریبەش وەک چۆن دایکی بەڕێزت و شەھیدی فەرماندە مەھدی و شەھید کۆسار بوو، ئاوھاش دایکێکی میھرەبان بوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی ڕوویان لە ماڵەکەی دەکرد.
بۆ ئەم کۆچە لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی دایکتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوریش بە ئێوە و کەسوکار و خانەوادەکەتان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان