بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی شۆڕش نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان، ھێزەکانیان دەستیان گرتووە بەسەر ٥٠٠ پاکەت حەبی ساختەی جۆری (گاڵڤس) و چەندین ستیکەری ساختەکراوی وەزارەتی تەندروستی.

پۆلیسی ھەولێر ڕوونیشیکردەوە، حەبەکان و ستیکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) ھێنرابوونە ھەولێر و دەیانویست لە دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان ساغی بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە و کۆی حەبەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی دادگا دەکرێت.