لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون 'سیتییەکان' بۆ مانگی حەوت دیاری کرا و یەک کیلۆوات بە 239 دینار دیاری کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون 'سیتییەکان'یان بۆ مانگی حەوت دیاری کردووە و بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕەکاندا، یەک کیلۆوات کارەبا 239 دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سیتیانەشی تەنها موەلیدە وەک سەرچاوەی کارەبا بەکاردەهێن، نرخی یەک کیلۆوات بە 223 دینار دانراوە.
کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.