ھاوڵاتییەک لە شاری ھەولێر کوژرا کە شۆفێرە لە پەرلەمانی کوردستان
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی تایبەت بەو شۆفێرانە بڵاوکردووەتەوە کە بەردەوام بە تیژڕەوی شۆفێری دەکەن و چەند راستییەکی زانستی لەو بارەیەوە خستووەتە روو.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەگەر شۆفێری لە خێرایی 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بکەیت، ئەوا نزیکەی 9 مەتر دەبڕی لەیەک چرکەدا، هەروەها ئەگەر خێراییەکەت بەرزبکەیتەوە بۆ 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، ئەوا 28 مەتر دەبڕیت لەیەک چرکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بە خێرایی 70 کیلۆمەتر شۆفێری بکەیت لە سەعاتێکدا، ئەوا مەترسییەکەی بەراورد بە 65 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا چوار هێندەیە، ئەگەرچی نێوانی ئەو دوو ژمارەیەش هێندە زۆر نییە، بەڵام مەترسییەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر لە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا توشی روداوی هاتوچۆ ببیت بەبێ پشتێنی سەلامەتی و لە جامی ئۆتۆمبێلەکەتەوە بپەڕیت، ئەوا وەک ئەوە وایە لە باڵيخانەیەکی 13 بۆ 14 نهۆمییەوە بکەویتە خوارەوە، کە گریمانەی گیانلەدەستدان لەو جۆرە روداوانەدا دڵنیاییە.
هاتوچۆی سلێمانی لە کۆتاییدا دەشڵێت، دوو رێگا هەیە بۆ شۆفێریکردن، لەکاتی شۆفێریدا دوو رێگە هەیە یان رێگای نایاسایی و نەپارێزراو، یان رێگای یاسایی و پارێزراو، لەدەست شۆفێراندایە کامیان هەڵبژێرن.
لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون 'سیتییەکان' بۆ مانگی حەوت دیاری کرا و یەک کیلۆوات بە 239 دینار دیاری کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون 'سیتییەکان'یان بۆ مانگی حەوت دیاری کردووە و بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕەکاندا، یەک کیلۆوات کارەبا 239 دینارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سیتیانەشی تەنها موەلیدە وەک سەرچاوەی کارەبا بەکاردەهێن، نرخی یەک کیلۆوات بە 223 دینار دانراوە.
کارەبای سلێمانی راشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.
ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فۆكس نیوزی رایگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی دەستبكەنەوە بە دانوستانی ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان.
دەشڵێت، نێوەندگیرەكانیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی فشار بخەنەسەر حەماس و رازی ببێت بە ئاگربەستی غەززە.
وتیشی، ئامانجی ترەمپ ئەوەیە ئاشتی هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیبێت و رەوشەكە ئاسایی بێتەوە و شەڕ نەمێنێت، چونكە ئەوەدەبێت بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ دۆناڵد ترەمپ.