وەزارەتی تەندروستی مەرجێکی دەرھێنانی کارتی ڤاکسین لادەبات
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
بە پێی نوسراوێکی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی، کە ھەر دوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراوە، بەڵام پاسپۆرتیان نییە، دەتوانن بە (ژمارەی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی)، کارتی ڤاکسین دروست بکەن، بەڵام ئەو کارتە تەنھا بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ گەشتکردن بەکارناھێنرێت.
ئەو کەسانەشی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشتکرد دەوێت، دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکانیان دەربھێنن، بەڵام نابێت پاسپۆرتەکەیان بەسەرچوو بێت.