لەیلا عومەر وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستبەکاربوو
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
"لەیلا عومەر" سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی، دوای دەستبەکاربوونی لە یەکەم لێدوانیدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شار بکات.
وتیشی، سندوقی سکاڵا و تۆماری ڕەخنە دادەنێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن داخوازی و پێشنیارەکانیان بگەیەننە شارەوانی، تاکو بتوانن پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان داخوازییەکانیان جێبەجێ بکەن.



