دەقی پەیامەکە ...

لە مێژووی ٢٣٧ ساڵەی سلێمانیدا بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانی

ئەگەرچی ڕەنگە بۆ ھەندێک ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من جێگەی شانازییە کە لە سەردەمی کاری ئێمەدا خاتوونێک ئەم پۆستەی وەرگرتووە. متمانەم بە لەیلا خان ھەیە کاری جوان بکات و لە زۆرێک لەوانەی پێش خۆی سەرکەوتووتر بێت.
ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە، بەڵێن دەدەین پێکەوە کاری جددی بکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر و نەھێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی یاسایی لە سنووری شارەوانی سلێمانیدا، ھەتا بەندەش لە ئەرکدابم ھەموو توانا و ھەوڵێک دەخەمەگەڕ لە پێناو پێشخستنی ژنان و کچانمان و بە شایستەیان دەزانین بگەن بە پۆستە باڵاکان چ لە کەرتی حکومی بێت یاخود کەرتی تایبەت، تا پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین.