زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە راشکاوانە سەرنج و بۆچونەکان خرانە روو، کە خاڵی ھاوبەش  و خاڵی ناکۆکیشیان ھەبووە، لە ئێستادا بۆچونەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون، خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و ھەموو رێککەوتون لەسەر ئەوەی پرسی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەستوری ھەرێمی کوردستان رەھەندی نیشتمانیان ھەیە و دەبێت بە رێککەوتن تێپەڕێنرێت.


وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.


راشیگەیاند، لە دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان ئەو پڕۆژانەی ئامادەن دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، لە ئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئامادەکردووە.