٩ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤، سەرۆک مام جەلال لە کۆبوونەوەیەکی "مەجلیسی حکوم"ی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، پێویستە لەسەر مەجلیسی حوکم دان بە فیدڕاڵییەتی کوردستاندا بنێت و کار بۆ ئاساییبوونەوەی رەوشی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بکات و ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە بۆ پێش پڕۆسەی تەعریب و شێواندنی یەکە ئیدارییەکانیان.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک مام جەلال، بە بەڵگە و خستنەڕووی نەخشەیەکی مێژوویی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی، کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند.