فراکسیۆنی یەکێتی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر و وتەبێژی ھەڵبژارد
کوردسات نیوز
٨ی شوباتی ٢٠٢٢
سۆزان مەنسوور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بە کۆی دەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان، ھەرێم کەمال ئاغا وەک سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور وەک جێگری سەرۆک و کاروان یاروەیس وەک بڕیاردەر و خۆشی وەک وتەبێژی فراکسیۆنەکە دیاریی کران.
وتیشی: مەبەست لە دیاریکردنی ئەو کەسانە بۆ ئەو پۆستانە، زیاتر دابەشکردن و ڕاییکردنی ئیش و کارەکانی فراکسیۆنە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و دەیانەوێت بە تەواوی ببنە پردێک لە نێوان خەڵک و حکومەت.