زیاد جەبار: دەمانەوێت ھەرێم بکرێت بە چوار بازنەی ھەڵبژاردن
کوردسات نیوز
٨ی شوباتی ٢٠٢٢
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو سێ پرسە ڕەھەندی نیشتمانییان ھەیە و بە لای یەکێتیەوە گرنگە سازانیان لەسەر بکرێت.
وتیشی، دەبێت یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و وەک یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان بۆ ھەڵبژاردنەکان، ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان بۆ چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەش بکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە بارەی پرسی دەستوورەوە، داوای کرد لیژنەی نووسینەوەی دەستوور کارا بکرێتەوە و ئەو بەند و ماددانی لە ڕابردوودا لە دەستووری ھەرێم نوسرانەوە، بکرێنە بنەما بۆ نووسینەوەی دەستوورێک بۆ ھەرێمی کوردستان.