لە سلێمانی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ٨١٪ی ھاوبەشانی کارەبا دانراوە
کوردسات نیوز
٧ی شوباتی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا ٤٠٢ ھەزار و ٧٠٦ پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دانراون، ئەوەش دەکاتە رێژەی ٨١٪ی ھاوبەشانی کارەبا لە پارێزگاکەدا، مانگی رابردووش بەھۆی کەمی پێدانی سەعاتەکانی کارەبا و وەرگرتنی کرێی زیاتری کارەبا، بەشێک لە ھاووڵاتیانی ھەرێم ھەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەری زیرەکی کارەبایان راگەیاند، بەڵام وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەر کەسێک پێوەری زیرەک لێبکاتەوە روبەڕوی یاسای دەکەنەوە.