لە نوسراوێکدا کە "کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ئیمزای کردووە، تیایدا ھاتووە، بڕیاریاندا بە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتنی قەرزی بەشداربووانی بیمەی کۆمەڵایەتی، بەمەرجێک خاوەنکار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشدارییەکان بە یەکجاری و بەشێوەی نەقد لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا بدات. 


رۆژی شەممەش وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم ڕایگەیاند، ھەر ھاوڵاتییەک لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا پێشینەکانی حکومەت کە وەک قەرز لایەتی بیگەڕێنێتەوە، ١٥٪ لێخۆشبوونی بۆ دەردەکەن، بڕیارەکەش پێشینەکانی خانووبەرە و قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون و  بانکی خانووبەرە و پێشینەی ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری دەگرێتەوە.