پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمەتبار لەسەر دزیکردن دەستگیر دەکات
٧ی شوباتی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد کە دزی لێکراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان بە بڕیاری دادوەر پێنج تۆمەتباری بەرەگەز سووری دەستگیر بکەن و دەستیشبگرن بەسەر دوو ئۆتومبێلدا کە بە تۆمەتباران بووە.
راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان ١٩٨٩ بۆ ٢٠٠٦دایە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


