د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە سنوری قەزای پشدەر سەریھەڵداوەتەوە و تا ئێستا ٤٦٠ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە کراون و دوو لەسەر سێیان منداڵن. وتیشی، گومان دەکرێت سەرھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە لە رێگەی سەرچاوەی ئاوەوە بێت، بەڵام ئەوەش ئەنجامی کۆتایی نییە و پشکنین و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن.