قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان سەرکردە و ئەندام و کادر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەبۆنەی یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەو، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوادارم ھەردەم لەگەشەکردندابن.
بۆ قۆناغی ئایندەی تەمەنی سیاسی یەکگرتوو، دەخوازین ھەنگاوی جددیتر بنێن بەرەو بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کە لەپێناویدا دامەزراوە و خزمەتی زیاتر بەگەلەکەمان بکات و ھاوکاربێت لەبەھێزکردنی ڕەوڕەوەی چاکسازی و بەرجەستەکردنی چەمکی برایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی. لەبەرامبەر ھاوکێشە سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمەشدا، رۆڵی کارا و بنیاتنەری خۆتان ببینن و کاربکەن بۆ ھێنانەکایەی کۆدەنگی سیاسی و تەبایی و یەکڕیزی ناوماڵی کورد.