گواستنەوەی خوێندکاران بە چەند خولەکێک ئەنجام دەدرێت
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، پێشتر بۆ گواستنەوەی خوێندکار لە خوێندنگەیەک بۆ خوێندنگەیەک دیکە یان بۆ پارێزگایەکی دیکە، ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی کارەکان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی "ئی-پەروەردە" بە ماوەی چەند خولەکێک کارەکە ئەنجامدەدرێت و تێچوویەکی زۆریش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تەواوی زانیارییەکانی خوێندکارەکە لە خوێندنگەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنگە نوێیەکەی و لە خوێندنگەکەی پێشتریشی زانیارییەکانی وەک ئەرشیف دەمێنێتەوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە، ساڵانە پرۆسەی گواستنەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار خوێندکار لە سەرتاسەری ھەرێم دەکرێت.