فازل حاجی وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر٨:١٥ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠مەتری ھەولێر، لە سێ  ڕووداوی جیاوازدا ١٣ ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون تەنھا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە .

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر داواشی لە شۆفێران کرد، پابەند بن بەھێشتنەوەی ماوەی بێوەیی لەکاتی شۆفێریدا.