بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆشحاڵم دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
کوردسات نیوز
٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، لام ڕوونە خوێندکاران لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، بۆیە ڕێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، یەکێتی ماوەی دوو مانگ و پێنج ڕۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشە ناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کردوومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن. بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەشی بە خوێندکاران دا سەرەڕای ئەرکەکانی لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێتەوە، پێکەوە لەگەڵ خوێندکاران دادەنیشن و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانیان دەبێت و لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە پێناو ڕیفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیاد بنێنەوە.