پەردە لەسەر وێنەی شەھید "حەمە عەلی ھەڵەدنی" لادرا
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی شەھید "حەمە عەلی ھەڵەدنی"، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی لە لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و بنەماڵەی شەھید و کادیرانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانیی یەکێتی بەڕێوەچوو.
شەھید عەلی عەبدوڵا سەعید، ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ھەڵەدن سەر بە ناحیەی سورداش، لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوندیکردووە بە "کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان"ەوە.



