قوباد تاڵەبانی کرێی باڵەخانەی لیژنەی ئۆلۆمپی دابین دەکات
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
لەو دانیشتنەدا قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی کاری لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان و وەرزشوانانی ھەرێمە، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی حکومەتی بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی وەک دامەزراوەی فەرمی وەرزشی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
سەرۆک و جێگرانی سەرۆک و ئەمینداری گشتی و ئەندامان لە دەستەی کارگێڕی و ستافی بەڕێوەبەران لە یەکێتیە وەرزشیەکان و وەرزشوانانی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەکەن لە بەرامبەر دابینکردنی کرێی باڵەخانەی لیژنەی ئۆڵۆمپی.



