تەرمی گەنجێک لە کەلار دۆزرایەوە
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
مقەدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک بەناوی (ع - م - غ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە .
وتیشی، بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، لە دوێنی ئێوارەی سێ شەممەوە ماتۆڕسکیلی پێبوە لە ماڵ دەرچوە و نەگەڕاوەتەو.
ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.