بەھۆی ھێرشەکەی تورکیا پێنج کەس شەھیدبوون و ٢٢ی تریش برینداربوون
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای پاسەوانانی ئاوارەکانی باکوری کوردستان لە کەمپی مەخمور و بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەھۆی ھێرشەکەوە پێنج کەس شەھیدبوون و ٢٢ی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.
ھەر شەوی رابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا گوندی "تەقل بەقل"یان لە نزیک شارۆچکەی دێرک و گوندی شێخ عیسایان لە شارۆچکەی شەھبا لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کرد، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.