شۆڤڵێک بۆری ئاوی خواردنەوەی سەرچنار- گردی جۆگەی شکاند
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
دواتر لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە قوفڵی ئاوەکان گیرانەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە زووترین کات چاک بکرێتەوە، چونکە گۆکای ئاوی گردی جۆگە ئاوی خواردنەوەی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی دابین دەکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی کرد بە سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیەوە، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش ڕاگەیاند ڕۆژی چوارشەممە تیمەکانیان بۆرییەکە چاک دەکەنەوە و ناھێڵن گرفتی ئاو بۆ ھاوڵاتیان درووست ببێت.



