ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری تر دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢٢
"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ٥ کۆچبەر لەو ٩ کۆچبەرەی لە ٢١ی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ لە نزیک دوورگەی "ئەنیکیسرا"ی وڵاتی "یۆنان" لە دەریای ئیجە" خنکان، دەگەڕێندرێنەوە ھەرێم و رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێن.
رۆژی شەممەی رابردووش تەرمی ٤ کۆچبەری تر کە دوو ژن و دوو منداڵبوون ھێنرانەوەو رادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە


