مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەیادی یەکی شوباتدا پەیامێکیان بڵاوکردەوە
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەیادی کارەساتی یەکی شوباتدا.
هەژدە ساڵ لەمەبەر تیرۆریستان جەژن و گەردەن ئازادی گەلەکەمانیان خەڵتانی خوێن کرد
کارەساتی١ی شوبات خەسارەت و کۆستێک بوو ، لەھەمان کات وانەیەکی مێژوویش بوو بۆ گەلەکەمان بەگشتی و ھێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەبێ جیاوازی بارەگای مەڵبەند و لق ، بێ جیاکاری یەکێتیی و پارتی و لایەنە سیاسییەکانی تر وەک کورد دەمانکەنە ئامانجی لەناوبردن و کوشتن ، بەرگرتن لە دوبارەبونەوەی کارەساتێکی وەھا جگە لە چاوکراوەیی زیاتری ئەمنیەت و ئاسایشی وڵات ، پێویستی بە یەکڕیزی ویەک ھەڵوێستی بەردەوامی ھەموانە .
جارێکی تر لەم یادەدا سەری رێزو وەفا بۆ شەھیدانی سەرکردە و تێکۆشەران و ھاوڵاتیانی کە بۆ پیرۆزی جەژن ھاتبوون و گشت شەھیدانی رێگای ڕزگاری و سەرفرازی گەلەکەمان دادەنەوێنین.