تەندروستی سلێمانی: لە ٥ رۆژدا ١٨ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ھیچ کەسیان ڤاکسینی بەکارنەھێناوە.
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٧٢١٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ١٥٤٢ کەسیان لە ھەرێمی کوردستانن و ١٣ توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان لە سلێمانی بوون، ھاوکات ٥٧٥٩ توشبووش چاکبوونەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی ٥ رۆژدا ١٨ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ھیچیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.


