لەرووداوێکی ھاتوچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وتیشی، خێزانەکە دانیشتوی قەزای کەلارن و رووداوەکەش بەھۆی پەڕینەوەی ئاژەڵ بووە لە سەر رێگە کە بۆتە ھۆی ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستبدات.
کوردسات نیوز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی راگەیاندن و راگەیاندکاران دەکات، بەهۆی هەستیاری رەوشەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێم پابەندی رێنماییەکان بن، ئاماژەی بەوەشکردوە نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم داواش دەکات؛ لە کاتی هەر روداوێکی نەخوازراودا (وەک کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک)، نابێت کێبڕکێ لەسەر پەخشی راستەوخۆ و شکاندنی شکۆی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان بکرێت و پێویستە گوتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و ڕێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.
دەقی راگەیەندراوەکە
بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بابەت: ڕێنمایی فەرمی بۆ ڕووماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا
سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەتەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنکارانی هەرێمی کوردستان دەکەین و خوازیارین لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا هەموو لایەک پارێزراوبن.
جێگەی خۆیەتی لەم بۆنەیەداو بەهۆی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سۆشیال میدیا دەکەین پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:
بەرپرسیارێتی نیشتمانی:
پێویستە گوتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و ڕێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.
سەرچاوەی زانیاری:
تەنیا پشت بە زانیاری و لێدوانی فەرمی گوتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان ببەسترێت؛ خۆتان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.
ڕووماڵی شوێنی ڕووداو:
بڵاوکردنەوەی دەستبەجێی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان قەدەغەیە. نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
بەرپرسیارێتی یاسایی لە وەرگێڕان: وەرگێڕانی پەیامی ژەهراوی و شێوێندراوی میدیا بیانییەکان، بڵاوکار لە بەرپرسیارێتی یاسایی نابەخشێت.
پاراستنی نهێنییەکان:
بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەکی وردی سەربازی و ئەمنی کە سەقامگیری کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، بە توندی قەدەغەیە.
ڕێزگرتن لە حەرەمی ماڵ و تاک:
لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا (وەک کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک)، نابێت کێبڕکێ لەسەر پەخشی ڕاستەوخۆ و شکاندنی شکۆی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان بکرێت.
داواکارین هەموو لایەک بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
19ی ئازاری 2026
پیت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەردەوامن لەسەر تێکشکاندنی سەکۆی موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و بەمزوانەش هێرشەکان زیاتردەکەن
پیت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا ئێران %90ی هێزەکەی لە دەستداوە و 120 كەشتیی جەنگی ئەو وڵاتەشیان لەناوبردووە.
وتیشی، سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی سەکۆی موشەکی و هێزی دەریایی ئێران و بەمزوانەش هێرشەکان زیاتر دەکەن و پێویستیشە هەموو جیهان سوپاسی سەرۆك ترەمپ بكات.
هاوکات سوپا سالاری ئەمریکاش رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی گروپە چەكدارەكانی لایەنگرانی ئێران لە عیراق.
ئەمساڵ ژمارەیەكی كەم گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لە سلێمانی رۆژانی جەژن زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.
جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، كاریگەری لەسەر ژمارەی گەشتیاران لە هەرێمی كوردستان دروستكردووە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر كەمی گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانیش ئامادەكاریی تەواویان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیارانكردووە و لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت و شوێنی مانەوە كراوە دەبن.
هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزیی ناوچەکە، لە سلێمانی رۆژانی جەژن زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.