ھەسەدە ٢٧ تیرۆریستی داعشی لە خۆرھەڵاتی رەقە دەستگیرکرد
کوردسات نیوز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ھێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا چەند خاڵێکی سەربازییان لە شارۆچکەی رەسافە لە باشووری پارێزگای ڕەقە چۆڵکردووە و ئەوەش گومانی بۆ ھەسەدە دروستکردووە چونکە ئەو وادەیە ھاوکاتە لەگەڵ ھێرشکردنە سەر گرتووخانەی سناعە لە غوێران. ھەسەدە راشیگەیاند، رێکاری ئەمنی پێویست لەو ناوچانە دەگرنەبەر.



