لە سلێمانی تەرمی ئەو ژنە بەخاکسپێردرا کە لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە ئیجەدا خنکان
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
شەوی رابردوو تەرمی ٤ کۆچبەر گەڕێندرانەوە ھەرێم، کە بەھۆی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە خنکان، دووان لە تەرمەکان منداڵبوون لەلایەن کەسوکاریانەوە برانەوە بۆ دھۆک و دایکیشیان ھێنرایەوە بۆ سلێمانی و بەخاک سپێردران، تەرمی چوارەمیش کە ژنێک بوو لەلایەن کەسوکارییەوە برایەوە بۆ ھەڵەبجە و بەخاکسپێردرا.
بڕیاریشە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو بە ھاوکاری دەزگای لوتکە تەرمی پێنج کۆچبەری تر بگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان



