حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەھیدبوونی لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و ھاوڕێکانی
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
شەھید شێرکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٤چۆتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە ماوەت تەواوکردووە، شەھید شێرکۆ ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی( ی. ن .ک )وە، لە تەمەنی لاوێتیدا و لە ساڵی ١٩٨٧چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی ولەگەڵ باوکی دەبێتە پێشمەرگە، لەگەڵ بڵێسەی ڕاپەرین ١٩٩١لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازادکردنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن، لەساڵی ١٩٩١شەھید شێرکۆ پێشمەرگەیەکی ھاوڕێی لە دەربەندی بازیان بەھەڵە دەکەونە بۆسەی لیوای حەرەس جمھوریەوە دەستگیردەکرێن و ڕەوانەی کەرکوک دەکرێت و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمنی عامەی بەغداد، دادگایکردنیان لە دادگای بە ناو سەورە حکومی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، پاش ماوەیەک لە گەڵ چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی عێراق دیل بە دیلیان پێکراو ئازاد کران.
لە ڕۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ شەھید شێرکۆ لەگەڵ شەھید (نەشئەت جەمیل بنەیی) و (دانا عباس بنەیی) و (مەریوان عبدولڕەحمان بنەیی ) و (کاوە محمد تۆفیق) لە تەلوەرد شەھید دەکرێن.