بەھۆی بەفربارین رێگەی ٢٦١ ناوچەی نیشتەجێبون لە باکوری کوردستان داخراون
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵە و بەفربارینەی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، رێگای ٥٨ ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای وان و رێگای ٨٢ گوند لە جۆلەمێرگ و رێگای ٥١ گوند لە مووش و ٧٠ گوندیش لە بەدلیس داخراون و ئاستەنگ بۆ ژیانی دانیشتوانەکانیان دروست بووە.
لە ئێستاشدا تیمە پەیوەندیدارەکان لەو چوار پارێزگایەی باکووری کوردستان بە بەکارھێنانی چەندین ئامێری تایبەت، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ ڕاماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر شەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان بە رووی ھاتووچۆدا.



