ڕاگەیەندراوێک لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق:


بەناوی خوای گەورەی میھرەبان
پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئیستیحقاقێکی نەتەوەی کوردە و تەنھا مافی لایەنێکی دیاری کراو نییە، پێیمان باش بوو، پێشتر ھەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر تەنھا یەک کاندید ڕێک بکەوتنایە.

ھیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی کوردەوە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق بکات لەسەر ئەو پرسە، یان ھەر پرسێکی دیکە.

ئێمە چاوەڕوانین تاکو کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک کاندید یەکلا ببنەوە و ئەویش دواتر وەک نوێنەری نەتەوەیەک مامەڵە بکات و مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان لە ئەجێندای سەرەکی کاراکانی بێت، لەسەروو ھەموویانەوە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان