ئۆپراسیۆنی ھەسەدە لەناو گرتوخانەی غوێران و حەسەکە بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دوای تێکشکاندی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێران لە حەسەکە، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین لەناو گرتوخانەکە و گەڕەکانی شاری حەسەکە بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش و پاراستنی ئارامی ناوچەکە.
لە لایەکی ترەوە لە شارۆچکەی شحێل لە خۆرھەڵاتی دێرەزور گروپێک چەکداری نەناسراو بە موشەک ھێرشیان کردوەتە سەر سەربازگەیەکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و شەڕ رویداوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و دوای ھێرشەکەش شەڕڤانانی ھەسەدە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان لەو ناوچەیە ئەنجامداوە.



