وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە وەزارەتی کارەبا بۆ فیوزکردنی پێوەری زیرەک ھەزار دینار وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەنەوە کە بوونی خانەیەک لە پسووڵەی کارەبا بەناوی کرێی فیوز، ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە و بوونی ئەو خانەیە بۆ چەند ھاوبەشێکی کارگە گەورەکان دەگەڕێتەوە کە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان ھەیە و لە چاپکردنی پسووڵەی نوێ، ئەو خانەیە لادەبرێت.