شاناز ئیبراھیم ئەحمەد :پرسەنامەیەک ئاڕاستەی یوسف زۆزانی دەکات
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
برای بەرێزم کاک یوسف زۆزانی
بەرێزان خانەوادەی کۆچکردوو
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی کاک(سالم)ی براتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرتان و ھەموو لایەک ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.
ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)


