ھەسەدە: ٣٠٠ تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستکرد
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەشداوە، ھێزەکانیان لە گەڕەکی غوێران بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی شانە نوستوەکانی داعش و لە ئەنجامی پێکدادانەکانیش ٨ تیرۆریست کوژران و شەرڤانێکیش گیانی لەدەستدا.
لە ناو گرتووخانەی غوێران تیرۆریستانی داعش ٧٠٠ منداڵی خۆیان کردووە بە قەڵغان و ھەوڵدەدەن بەو شێوەیە ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بکەن. ھاوکات ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، تورکیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە ھێرشکردنە سەر گرتووخانەی غوێران و دەڵێت، تورکیا دەیەوێت دەستبەسەر شاری حەسەکەدا بگرێت.



