وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی میحوەرەکان و فەرماندەی لیواکانی پیادەی پێشمەرگە کۆبۆوە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لەمیانی کۆبونەوەکەدا بەرپرسانی میحوەرەکانی پێشمەرگە، پوختەیەکیان لەسەر دۆخی میحوەرەکان و پێداویستیە ھەنووکەیەکان خستەڕوو، وەزیری پێشمەرگە و ستافی باڵای وەزارەتیان دڵنیا کردەوە لە تۆکمەیی و توندوتۆڵی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سازو ئامادەییانی بەردەوامیان.
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: ھەنگاوەکانی رێفۆڕمی سەربازی لەوەزارەتدا لەگەڵ ھاوکاری و ھەماھەنگیەکانی ھاوپەیمانان، دەخوازێت کاربکرێت بە ئاراستەی رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا ، هەروەها رۆڵی بەرپرسانی میحوەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لەماوەی شەڕی داعش بەرزنرخاند و ستایشی ھەوڵەکانیانی کرد، لە رێکخستنی ھێزەکان رۆڵ و کاریگەری دروستیان لە ھێرش و رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سەنگەرەکانی بەرگری لەخاک و نیشتمان.
لەلایەکی تریشەوە ، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە و جێگرانی (مقدم) سەرجەم لیواکانی پیادەی پێشمەرگەش کۆبووە وفەرماندەکانی راسپارد چاو کراوەتر، بە بەرنامەو تەکنیکی نوێی جەنگی، روبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و راوەدوونیان بەردەوام بن.
ھاوکات ستایشی ئەرکی قارەمانانەی فەرماندەی لیواکان و سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد، لە رۆڵی ئازایانەیان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی، سەنگەرەکانی بەرگری لەخاکی کوردستان. داواشیکرد زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.