لە هەولێر خولێكی ڕاهێنان بۆ وەڵامدانەوەی بازرگانی بە مرۆڤ كۆتایی هات
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
خولەكە لەلایەن رێكخراوی سیید فاوەندەیشن بە هاوكاری و پاڵپشتی دارایی كونسولخانەی ئەمریكا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ 48 كارمەندی وەزارەتی ناوخۆو دوو بە ڕێوەبەری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان كرایەوەو تایبەت بوو بە ڕاهێنانی باشترین پەیڕەوانی وەڵامدانەوەی بازرگانی بە مرۆڤ .



