دواین زانیاری لەبارەی گرتوخانەی غوێران لە حەسەکە
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕادەستی ھەسەدە کردووە و شەڕڤانانیش بە بڵندگۆ داوا لە داعشەکان دەکەن، خۆیان ڕادەست بکەن.
ھەسەدەش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، تیرۆریستانی داعش ٧٠٠ منداڵی خۆیان کردووە بە قەڵغان و ھەوڵدەدەن بەو شێوەیە ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ھەسەدە بکەن.
ھاوکات ئەنجومەنی گشتی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، تورکیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە ھێرشکردنە سەر گرتووخانەی غوێران و دەڵێت، تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر شاری حەسەکەدا بگرێت و ڕێڕەوێکی تیرۆریستی لە تەلتەمرەوە بۆ کەمپی ھۆل و خاکی عێراق بکاتەوە، بۆ ئەو ئامانجەش گرووپە چەکدارەکانی لە سەربازگە تایبەتەکانی سەرێکانێ و گرێ سپی مەشقپێکردووە و ڕەوانەی حەسەکەی کردوون تا گرتووخانەی غوێران بە ئامانج بگرن.