وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە رۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٢ بەدواوە پێویستە ھاوڵاتیان لە کاتی سەردانیان بۆ وەزارەت کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان یان ئەنجامی تێستی کۆرۆنایان پێ بێت کە ٤٨ سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەی دیوانی وەزارەت کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممە وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە دیوانی وەزارەت بنێرن، ئەو فەرمانبەرانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەبێ تێستی کۆرۆنا کە ٤٨ سەعاتی بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، لە ئەمڕۆوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەوام و بەنەھاتوو ھەژمار دەکرێن.