ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" رایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، گەورەترین بەربەست لە بەردەم ھێزەکانی ھەسەدە منداڵانی داعشە لەناو ئەو گرتووخانەیە کە ژمارەیان ٧٠٠ منداڵە و داعش وەک قەڵغان بەکاریان دەھێنێت. 


ھەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچی بەسەر ئەو منداڵانەدا بێت داعش بەرپرسیارە.


 داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەکات دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی منداڵان لە ھێرشەکانی داعشدا بەکارنەھێنرێن و ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانیان بکەن.