فەتاح رەحمان بەڕێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە ھاوکات سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای کڕینی سوتەمەنییە لە حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام بەھۆی کەمی ناردنی نەوتەکە رۆژانە ناتوانرێت وەکو پێویست بەسەر ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.


باسی لەوەشکرد، نەوتەکە لیتری بە ٤٠٠ دینار دەدرێتە حکومەتی ھەرێم و تا دەگاتە دەستی ھاوڵاتیان بەرمیلێک نرخەکەی دەگاتە ٩٠ ھەزار ئەو نەوتەش زیاتر بۆ ناو پارێزگاکانە، بەڵام ئەو نەوتەی کە حکومەتی ھەرێم دابینیدەکات نرخەکەی ٥٥ ھەزار دینارە و دەدرێتە شوێنە ساردەکان و گوندەکان.


جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە داوامانکردووە ناردنی ئەو نەوتەی کە لە حکومەتی فیدراڵی دەکڕینەوە زیاتر بکرێت، چونکە ئەگەر بەم شێوەیە رەوانە بکرێت رەنگە تاوەکو مانگی چوار بڕەکەی تەواو بکرێت کە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن لیتر دیاریکراوە، بەڵام ھیچ بەڵێنێک لەوبارەیەوە نەدراوەو لە ئێستاشدا کە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشورو ناوەڕاستی عیراقیش دابەزیووە بۆ خۆیان بەکاریدەھێنن.