لەبارەی گیان لەدەستدانی کارمەندەکەی سەیرانبەن رونکردنەوە دەدرێت
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ڕەئوف محەمەد ساڵح، کە خەڵکی چەمچەماڵە و کارمەندی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەیرانبەنە، لە سەرمادا ڕەقنەبووەتەوە، بەڵکو بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی توێکاری دەرکەوتووە کارمەندەکەیان بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کارمەندەکەی گومرگی سەیرانبەن لە سەرمادا رەقبووەتەوە.



