قوباد تاڵەبانی: مام حەمەد تێکۆشەرێکی دێرین و نیشتمانپەروەرێکی جوامێر بوو
کوردسات نیوز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە ...
بەڕێز ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مام حەمەدە گەورە
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە مام حەمەدە گەورە، باوکی ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغداد، دڵگران و نیگەران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
مام حەمەد تێکۆشەرێکی دێرین و نیشتمانپەروەرێکی جوامێر، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر بوو، کۆچکردنیشی جێی داخێکی گەورەیە.
خوای گەورە لە مام حەمەد خۆش بێت و جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال