بە پێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی ھەردوو نھۆمی باڵەخانەکە نۆژەندەکرێتەوە لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێت، بە شێوەیەک کە ھاوتای ئەو مێژووە بێت کە سەرای کفری پێ ناسراوە.

جێی باسە سەرای کفری کەوتووەتە بەری خۆرئاوای کفری و لە ساڵی ١٩١٩ لەسەر ڕووبەری ٣٧٤ مەتر دووجا دروستکراوە، جگە لەوەی وەک شوێنەوارێکی دێرین لێی دەڕوانڕێت سەرای کفری تا کۆتایی ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو دادگای کفری و چەند فەرمانگەیەکی تری لەخۆگرتبوو.