بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایەکی تەندروستی ھەڵەبجە جێبەجێ دەکات
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە ھەڵەبجە و نەمانی گاز لە بەشی سوتەمەنی نەخۆشخانەکان و بوونی ھەندێک نەخۆش لە سەرئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، داوایەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانیش لە رێگەی ئیدارەی گشتی و دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دا بە دابینکردنی سەرجەم سوتەمەنی نەخۆشخانەکانی سنوری بەرێوبەرایەتی ھەڵەبجە بۆ ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوو بۆ ئەوەی تاکو نەمانی سەرما و کرێوە و ئاسایی بونەوەی رەوشەکە بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.


