وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاندوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، پێداچوونەوە بە میکانیزم و نرخەکانی پشکنینی ( پی سی ئاڕ) کراوەو لەمەودوا پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەرە حکومییەکان لەکاتی دەوامی ئاسایی بە خۆڕایی دەبێت و لە دوای دەوامیش لە ٤٠ ھەزارەوە بۆ ٢٥ ھەزار کەمکراوەتەوە.
ھەروەھا لە دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکان نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە ٤٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٥ ھەزار دینار ، لە تاقیگەو نەخۆشخانە ئەھلییەکان لە ٥٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥ ھەزار دینار کەمکراوەتەوە.