کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، بە پێی پێشبینییەکان لە دوا نیوەڕۆی سبەینێوە شەپۆلێکی بەفربارین دەستپێدەکات و بارستەھەوایەکی جەمسەری زۆر ساردی لەگەڵدا دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک و زۆربەی قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە ھەولێریش سەرەتا نمەباران دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەفر، پێشبینی بەفربارینیش لە شاری "کەرکوک" دەکرێت، شەوی پێنجشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.


بۆ ئەمڕۆش نزمترین پلەکانی گەرما لە "پێنجوێن" تۆمارکراوە کە ١٧ پلە لەژێر سفی سلیزییەوەیە، لە "حاجی ئۆمەران" ١٤ پلە و لە "بازیان" ١١ پلە لە ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراوە، لە "ماوەت و سمێلان و مێرگەسوور و سمێلان"یش پلەکانی گەرما ٨ بۆ ٩ پلە لە ژێر سفرەوەن.