دەقی پەیامەکە :

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران(جەژنی قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لەھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیواخوازم ئەم جەژنە بە خۆشی و کامەرانی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.

خوشک و برایانی کاکەیی وەک پێکھاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەکەمان، رۆڵی گرنگیان لە خەباتی گەلەکەماندا گێڕاوە و قوربانیدانەکانیان لەوپێناوەشدا ھەرگیز لەیاد ناکرێت.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانی و پاڵپشتیمان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکانتان دەکەمەوە، پارێزگاریکردن لە کلتووری پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنیش کە یەکێکە لە شوناسەکانی ھەرێمی کوردستان، کاری لەپێشینەمان دەبێت.

ھەر لە جەژن و ئارامیدابن